وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی پێشینەی پلانی لەناکاو دەرکرد

وەزارتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێنوێنییەکی نوێی لەبارەی پێشینەی پلانی لەناکاو بڵاوکردەوە. بەپێی رێنوێنی ژمارەی 1ی2022ی وەزارەتی دارایی کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا گشت پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ئاگادار دەکاتەوە کە پێشینەی پلانی لەناکاو تەنها بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان وەک (لافاو، بوومەلەرزە و ئاگرکەوتنەوە) خەرج دەکرێت. ئەوەش خراوەتە روو کە ئەم پێشینەیە بەشێوەی مانگانە نییە و تەنها لەکاتی روودانی بارودۆخی لەناکاو خەرج دەکرێت و سەرجەم رێنوێنییە بەرکارەکانی دیکەی لەسەر جێبەجێ دەکرێت. هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، ئەم رێنوێنییە لە رۆژی دەرچوونییەوە کاری پێ دەکرێت و لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە. دەقی رێنوێنییەکە: