بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ڕفێندرا

بەپێی هەواڵێكی بەپەلە، ئەمشەو بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ڕفێندراوە. ئەمشەوی سێشەممە میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە زانیارییان دەست كەوتووە حسێن عەلی بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆكەخانەی بەغدا لە بارودۆخێكی تەمومژاویدا ڕفێندراوە و ئەمشەو بێسەروشوێن بووە. میدیاكانی عێراق لە زاری كەسوكارەكەی و بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەكەیان گواستووەتەوە كە ناوبراو لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بێسەروشوێنە.