سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی، سەردانی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو دەکات. ئەمڕۆ سێشەممە 25-1-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت. لەو سەردانەیدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان و شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە. لە دیداری مەسرور بارزانی و بەرپرسانی باڵای ئیماراتدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمارات و پتەوکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگی و هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دەکرێت.
مەسرور بارزانی سەردانی ئیمارات دەکات
