بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک روونکردنەوە لەبارەی دەنگۆی تەقینی بەنداوەکە، دەدات. ماوەیەکە دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە باس لە تەقینی بەنداوی دهۆک دەکات و بەهۆیەوە خەڵکی دهۆک لە نیگەرانییدا بوون. فەرهاد محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک بە (باسنیوز)ی راگەیاند: لە ساڵی 1980 دەست بە پرۆسەی دروستکردنی بەنداوی دهۆک کراوە و لە ساڵی 1988 پرۆسەی دروستکردنەکەی تەواو بووە. فەرهاد محەمەد لەبارەی دەنگۆی تەقینی بەنداوەکە، رایگەیاند: هەموو بەنداوێک بەردەوام پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە، بەڵام ئەو دەنگۆیەی باس لە تەقینی دەکات ”دوورە لە راستییەوە و هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکە نییە“. بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا زیاتر لە 20 ملیۆن لیتر ئاو لە بەنداوی دهۆک گلدراوەتەوە و ئەو بەنداوە ئاوی 10%ـی شاری دهۆک دابین دەکات.
بەڤیدیۆ.. روونکردنەوە لەبارەی ”تەقینی بەنداوی دهۆک“ دەدرێت
