دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی بەسەر 130 خێزانی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی هەولێردا دابەش کرد و تیمەکانی حکوومەتی هەرێمیش بەردەوامن لە پرۆسەی هاوکارییەکانیان. ئەمڕۆ 30/1/2022 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی تیمەکانی ناوەندی هەماهەنگیی قەیرانەکان گەڕێکی دیکەی هاوکارییەکانیان پێشکەش بە زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر کرد. نەجمەدین محەمەد، سەرپەرشتیاری دابەشکردنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند کە لەم هاوکارییەدا کە بۆ 130 خێزانی زیاڵێکەوتووی لافاو لە ناوچەی گەڕەکی ڕۆشنبیری تەرخان کراوە، هاوکارییەکان بۆ هەر خێزانێک بریتین لە 100 لیتر نەوت و دۆشەک و بەتانی و سۆبە و تەباخ و سەبەتەی خۆراک و جلوبەرگ. ڕۆژی 17/12/2021 بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە 15 شوێنی پارێزگای هەولێر لافاو هەستا، بەو هۆیەوە ١٢ هاووڵاتی بوونە قوربانی و نزیکەی ٢٢ ملیار دیناریش زیانی ماددیی لێ کەوتەوە.
هاوکاری بەسەر 130 خێزانی زەرەرمەندی لافاودا دابەش کرا
