فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی سنووری شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا، بۆردومان دەکەن. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سانا)ی فەرمیی رژێمی سووریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 31-1-2022، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک بنکەیان لە دیمەشق کردووەتە ئامانج. سانا بەبێ ئاماژەکردن بە زیانەکانی ئەو بۆردومانە، رایگەیاندووە: فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی دەوروبەری دیمەشقیان کردووەتە ئامانج.