لەلایەن لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆرانه‌وه، كرێی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی سۆران و ناحیەی دیانا، بۆ مانگی 1ی 2022 دیاری كرا. وەفا سەعید، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سۆران، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “لە 3ی 2ی 2022، لەلایەن لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سۆران، نرخی ئەمپێرێكی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی 1ى ئه‌مساڵ لە سەنتەری سۆران و ناحیەی دیانا دیاری كرا، كە هەر ئەمپێرێك لە نێوان 12 هه‌زار دینار، تا 13 هەزار دینار دیاری كراوە”. باسى له‌وه‌ش كرد، مۆلیدە ئەهلییەكان بە تێكڕایی 249 تا 263 كاتژمێر كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاوازی هەیە.