سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایی 28ەمين ساڵيادى ڕاگه‌ياندنی يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان لە ئەمینداری گشتی و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و لایەنگرانی ئەو حزبە دەکات. ئێوارەی ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 6/2/2022، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، پیرۆزبایی 28ەمين ساڵيادى ڕاگه‌ياندنی يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانی لە ئەمینداری گشتی و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و لایەنگرانی يه‌كگرتووى ئيسلامى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن. لای خۆیەوە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بە ناوی خۆی و سەرکردایەتی یەکگرتووەوە، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کرد بۆ پهيوهندیی و پيرۆزبايیکردنی.