سەرۆکی حکوومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پێگەیشت

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 8 ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان قەتەر و هەرێمی کوردستان کرد . هەردوولا هاوڕابوون لەسەر برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا.