بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی وڵاتە هەژارەكان پێویستیان بە 16 ملیار دۆلارە تاوەكو زاڵ ببن بەسەر پەتای كۆرۆنادا. ڕۆژی سێشەممەی رابردوو 9/2/2022، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی راپۆرتێكی لەسەر دۆخی كۆرۆنا لەسەر وڵاتانی جیهاندا بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، لەو كاتەی جۆرە گۆراوەكەی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن) پەیدا بووە، نزیكەی نیو ملیۆن مرۆڤ لە جیهاندا بە هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە. ئەو رێكخراوە داوای كردووە كە ستراتیژێكی نوێ بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ جۆرە گۆراوەكەی كۆرۆنا بدۆزرێتەوە، یارمەتی زیاتر وڵاتە هەژارەكان بدرێت ، چونكە ئێستا وڵاتە هەژارەكان پێویستان بە 600 ملیۆن پێكوتە و 700 ملیۆن تێستی كۆرۆنا هەیە. تیدرۆس ئەدهانۆم گبریسس، بەڕێوبەری جیهانی تەندروستی دەڵێ “زانست ئامرازی ڕووبەڕووبونەوەی كۆڤیدی پێداوین، ئەگەر لەو دۆخەدا هاوكاری یەكتری بكەین ، ئەوا دەتوانین ئەمساڵ لە ڕێگەی پلانێكی فریاكەوتنی تەندروستی جیهانییەوە نەخۆشییەكە بنبڕ بكەین.