سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە. لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوانیان لەپێناو سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە کرده‌وە. پێشتریش، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، لۆرێنزۆ گویرینی وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبووبووه‌وە. ئه‌مڕۆ كۆنفرانسی میونشن ده‌ستی پێكرد و بڕیاره‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئه‌ورووپا و جیهان كۆبێته‌وه‌.