بەنكی ناوەندیی عێراق: نرخی دۆلار جێگیرە و بەنیاز نین بیگۆڕین

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بەنكی ناوەندیی عێراق بڵاوی كردەوە نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی بەجێگری دەمێنێتەوە و بەنیاز نین گۆڕانكاری تێدا بكەن نووسینگەی راگەیاندنی بەنكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە داوە هیچ نیازێك لەئارادا نییە بۆ گۆڕینی بەهای خەرجكردنی دینار بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی، بەتایبەتییش دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا گۆڕینی بەهای دینار بەرانبەر دۆلار، ئەنجامی ئەرێنی هەبووە. ئەوەشی باس كردووە كە كۆبوونەوەی پەرلەمانیش بەئامادەبوونی پارێزگاری بەنكی ناوەندی، دووپاتی لەسەر پێویستی هەوڵدانی هەموو لایەنەكان لەگەڵ حكوومەتدا كردەوە بۆ باشتركردنی باری ئابووریی وڵات و بژێویی هاووڵاتیان.