ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، کۆبوونەوەیەک لە بارەی رەوشی عێرااق ساز دەکات. بڕیارە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 24-2-2022 بە کاتی نیویۆرک (6ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر)، بەڕێوە بچێت. نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێ بە گفتوگۆکردن لەبارەی رەوشی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی. هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، جێنین هێنیس پلاسخارت، سەرۆکی یۆنامی لە کۆبوونەوەکەدا وتارێک لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق، پێشکەش دەکات.