حکوومەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو کەسێک و پێنج دەزگا دەخاتە لیستی تیرۆر. ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات لە کۆبوونەوەی ژمارە 31ـی ساڵی 2022ـی رۆژی چوارشەممە 23-2-2022ـی خۆیدا، ئەو کەسە و پێنج دەزگایەی بە پاڵپشتیکەری چالاکییە تیرۆریستییەکان ناساندووە و بڕیاری داوە بیانخاتە لیستی تیرۆر. حکوومەتی ئیمارات پێیوایە ئەو کەس و دەزگایانە پەیوەندیان بە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەنەوە هەیە. ناوی کەس و دەزگایانەی خرانە لیستی تیرۆر لە ئیمارات: – عەبدە عەبدوڵڵا دائیل ئەحمەد – کۆمپانیای (جیهانی ئێکسپرێس بۆ پارەگۆڕینەوە و حەواڵە داراییەکان) – کۆمپانیای (حەزا بۆ پارەگۆڕینەوە) – کۆمپانیای مەعاز عەبدوڵڵا دائیل بۆ هاوردە و هەناردە – کەشتیی (9109550 IMO/ 5) بۆ گواستنەوەی نەوت – کۆمپانیای (بیریدۆت بۆ بازرگانی و کارگۆ حوسییەکان بزووتنەوەیەکی شیعەمەزهەبی یەمەنین و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ماددی، مەعنەوی و لۆجیستی، هاوکارییان دەکات. لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی یەمەنەوە، کە لە ساڵی 2011 دەستی پێ کرد، حوسییەکان پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئۆپۆزیسیۆن راگەیاند و لە مانگی ئەیلوولی 2014ش کودەتایان بەسەر حکوومەتی نوێی وڵاتەکەیاندا کرد و دەستیان بەسەر شاری سەنعای پایتەخت و زۆرینەی ناوچەکانی وڵاتەکەیاندا گرت.
ئیمارات کەسێک و پێنج دەزگا دەخاتە لیستی تیرۆر
