بەڤیدیۆ.. یەکەم ساتی دەست پێکردنی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا

سەرۆکانی هەردوو وڵاتی رووسیا و ئۆکراینا دەست پێکردنی شەڕیان راگەیاند. بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-2-2022، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا، بڕیاری دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای وڵاتەکەی لە دژی ئۆکراینا دا. هەروەها ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەست پێکردنی شەڕەکەی راگەیاند و گوتی: ”تا بتوانین بەرگری لەخۆمان دەکەین، ئێمە بەهێزین و سەدەکەوین“. لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، لەو کاتەی پەیامنێری کەناڵی (CNN) خۆی بۆ باسکردنی دوایین رەوش ئامادە دەکات، تەقینەوەیەکی گەورە لە شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا رووی دا و دواتریش تۆپ و مووشەک تەقێندران.