پارێزه‌رێك له دەڤەری گه‌رمیان باس له بڕیارەکەی سه‌ركۆماری عێراق ده‌كات، سەبارەت بە ئازادکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر، دەڵێ ئەم بڕیارە شەرمێکی گەورەیە و بۆ ناوبانگی کورد زۆر خراپە. ژیلوان حامید، بە(باس‌نیوز)ی راگەیاند: “ره‌نگه زۆر كه‌س هه‌بن وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئێستا لێبوردنی سه‌ركۆماری بۆ ده‌رچووه به‌هه‌مان ماددە دەستگیر کرابن و كه‌متر له‌و بڕە مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بووبێت بەڵام ئه‌وان له زیندانن و ئه‌و كه‌سه‌ش ئازاد كرا‌و ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پرسه سه‌فقه‌یه‌كی سیاسییه له چوارچێوه‌ی ئه‌م سه‌فقه‌یەدا ئه‌م بڕیاره دراوه ئه‌مه شەرمەیەکی گه‌وره‌یه جگه وه‌ك سه‌ركۆماری عێراق ئه‌مه بۆ ناوبانگی كورد له ئاستی جیهان خراپە ئه‌و پۆسته هی كورده ئێستا له‌نێو كورددا هه‌ر كه‌سێك ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت وه‌ك مێژوو ده‌نووسرێته‌وه كه ئه‌مه كه‌سێكی كورده و بووه به سه‌ركۆمار و بڕیاری ئازادكردنی بۆ تلیاكچییه‌ك داوه”. گوتیشی: “بۆ سەرکۆمار لێبوردنی گشتی بۆ ملازم ئه‌حمه‌د ده‌رنه‌كرد له كاتێكدا له ده‌رگای ناوچه‌ی سه‌وز رۆژنامه‌نووسێك به‌ده‌ستی ئەو بەهەڵە ده‌كوژرێت ئه‌م كوشتنه روویداوه كه پاسه‌وانی سه‌ركۆمار بوو و كورد بوو بۆچی لێبوردنی بۆ پاسه‌وانێكی كورد ده‌رنه‌كرد بۆ تلیاكچییه‌ك كراوه بۆیه ئه‌مه ژێربه‌ژێر سه‌فقەی سیایسییه و ئەنجام دراوە و پێشبینی ده‌كه‌م بابەتی دیكه‌ش ئاشكرا بێت كه لێبوردنی بۆ چه‌ند كه‌سی دیكه دەرکردبێت لە کوردستان و عێراق به‌ڵام ئێستا تەنیا ئه‌م بابه‌ته ئاشكرابووە”.
پارێزەرێکی کورد: ئازادکردنی تلیاکچییەک لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە شەرمێکی گەورەیە
