کۆریای باکوور کە کیم جۆنگ ئون بەشێوەیەکی دیکتاتۆریانە سەرۆکایەتیی وڵات دەکات، بە مووشەکێک بێدەنگی دەشکێنێت. سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 27-2-2022، دەسەڵاتدارانی کۆریای باکوور ”مووشەکێکی دیارینەکراو“یان هەڵداوەتە ناو ئاوەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکە. هەڵدانی ئەو مووشەکە لەلایەن کۆریای باکووروە دوای وەستاندنی هەموو تاقیکردنەوە مووشەکییەکان دێت کە نزیکەی یەک مانگە بەهۆی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە لە چین، تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی وەستاندووە. تاقیکردنەوەی ئەو مووشەکە لەکاتێک دایە، کە بڕیارە لە رۆژی 9-3-2022 هەڵبژاردن لە کۆریای باشوور کە هەردوو وڵات دوژمنایەتییەکی سەرسەختی یەکتر دەکەن، بەڕێوە بچێت.
کۆریای باکوور بە مووشەکێک بێدەنگی دەشکێنێت
