ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە دانوستاندنی شاندی باڵای ئۆكراینا و رووسیا لە بیلارووسیا، بەبێ ئەنجام كۆتایی هات. هەردوو شاندی رووسیا و ئۆکراینا دوای دانوستاندنەکانی ئەمڕۆ، بە مەبەستی ڕاوێژکردن گەڕانەوە مۆسکۆ و کیێڤ، هیچ ئەنجامێكیشیان رانەگەیاند. بەپێی میدیاكانی هەردوو وڵات، چاوەڕێ دەکرێ خولی دووەمی دانوستاندنەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڕێوەبچێت. هەروەها بڕیارە خولی دووەمی دانوستاندنەکان لە ناوچەیەک لەسەر سنووری نێوان بێلارووسیا و پۆڵۆنیا بەڕێوەبچیت، بەڵام تا ئێستا کاتەکەی دیاری نەکراوە. ئەمەش لە كاتێكدایە كە تا ئێستا شەڕ بەردەوامە و ئەم ئێوارەیە دەنگی تەقە و تەقینەوەی زۆر لەناو شاری كیێڤی پایتەختی ئۆكراینا دێت.
دانوستاندنەكەی بیلارووسیا بێ ئەنجام كۆتایی هات
