کەلار.. بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ منداڵێک گیانی لەدەست دا

لە رووداوێکی هاتوچۆی جۆری شێلان لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار منداڵێک گیانی لەدەستدا. هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە 1/3/2022، کاتژمێر پێنجی ئێوارە ئۆتۆمبێلێکی (بارهەڵگر مان) منداڵێک لە گەڕەکی ئاوباریکی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار دەشێلێت و گیانلەدەست دەدات”. ئەوەش خراوەتە روو: “منداڵەکە تەمەنی ساڵێک و نیوە و لەبەر دەم ماڵی خۆیان لەسەر رێگای خاکی ئۆتۆمبێلەکە شێلاویەتی بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە”. روونیشکراوەتەوە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەفەرمانی دادوەر بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ راگیراوە و تیمەکانی هاتوچۆش دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.