پڵنگە تایبەتەکە گەیشتە هەولێر

پڵنگێكی تایبه‌تی‌ جۆری سپی بۆ یەکەمینجارە لە عێراق و ناوچەکە بهێندرێتە هەرێمی کوردستان. محەمەد عومەر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ چوارشەممە 2/3/2022، پڵنگی سپی لە میسڕەوە گەیشتە شاری هەولێر و لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر نیشتەجێ دەبێت”. ئاشکراشی کرد، ئەو جۆرە پڵنگە دەگمەنە، لە عێراق و کوردستان نەبووە و یەکەمجارە دەهێندرێتە کوردستان.