سەرچاوەیەکی ووسی رایدەگەیەنێت، تورکیا چەکدارانی توندڕەوی سووریا دەنێرێتە ئۆکراینا. ئاژانسی (ریا نۆڤۆستی)ی رووسی بڵاوی کردووەتەوە، شاندێکی دەزگای هەواڵگریی ئۆکراینا و تورکیا سەردانی باکووری سووریایان کردووە و لەگەڵ گرووپە چەکدارییە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە سەر بە تورکیان، کۆ بوونەتەوە. هەروەکئەو ئاژانسە هەواڵییەی رووسیا بڵاوی کردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی بەشداریی چەکدارانی گرووپە چەکدارییە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەتایبەت گرووپەکانی سوڵتان موراد و موعتەسەم، لە شەڕی ئۆکراینا دژی سوپای رووسیا، کراوە. رۆژی 24-2-2022، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا، بڕیاری دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای وڵاتەکەی لە دژی ئۆکراینا دا و شەڕ دەستی پێکرد و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.
سەرچاوەیەکی رووسی: تورکیا چەکدارانی سووری دەنێرێتە ئۆکراینا
