وڵاتێکی عەرەبی بە فڕۆکەیەکی بارهەڵگر هاوکاریی مرۆیی بۆ ئۆکراینا دەنێرێت. دوای دروستبوونی شەڕ لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا و ئاوارەبوونی سەدان هەزار هاووڵاتیی ئۆکراینا، نەتەوە یەکگرتووەکان داوایەکی بەپەلەی لە وڵاتان بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئاوارەکانی ئۆکراینا، کرد. بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیمارات، ئەمڕۆ دووشەممە 7-3-2022، حکوومەتی ئیمارات بڕی 30 تۆن خواردمەنی و کەلوپەلی پزیشکی بە فڕۆکەیەکی بارهەڵگر بۆ ئاوارەکانی ئۆکراینا لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە، ناردووە. فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی شاری لۆبلن لە پۆڵەندا نیشتووەتەوە و هاوکارییەکانی رادەستی نوێنەرانی دەوڵەتی ئۆکراینا کردووە. رۆژی 24-2-2022، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا بڕیاری دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای وڵاتەکەی لە دژی ئۆکراینا دا و شەڕ دەستی پێکرد و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.
وڵاتێکی عەرەبی هاوکاریی مرۆیی بۆ ئۆکراینا دەنێرێت
