ئەمشەو چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر گوندێكی كوردنشینی سەر بە قەزای داقووق و دانیشتوانی ئەو گوندە بەچەكی خۆیان رووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بوونەتەوە. لەمبارەوە، لویس فەندی، قائیمقامی داقووق، بە (باسنیوز) رایگەیاند: “ئەمشەو سێشەممە 8/3/2022، چەكدارانی داعش بە چەكی جۆری قەناس هێرشیان كردە سەر خاڵێكی گوندی مەنسوری ناوچەی هەفتەغاری سەر بە داقووق كردووە كە لەو خاڵە دانیشتوانی گوندەكە حەرەسیاتی گوندەكەیان دەگرن”. گوتیشی: “خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدوادا نەبووە، ئێستاش هێزەكانی سوپا گەیشتونەتە سنووری گوندەكە”. ئێستاش دانیشتوانی گوندەكە لە ئامادەباشیدان لە هەر ئەگەرێكی دووبارەبونەوەی هێرشەكەی داعش. گوندی مەنسوور یەكێكە لە گوندە كوردنشینەكانی ناوچەی هەفتەغاری سسەر بە قەزای داقووق كە ناوە ناوە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە هێرش دەكرێتە سەر ئەو گوندە.
کەرکووک.. داعش هێرشی كردە سەر گوندێكی كوردنشین
