ئەمریکا 14 ملیار دۆلار بۆهاوکاریکردنی ئۆکراینا تەرخان دەکات

حکوومەتی ئەمریکا بڕی 14 ملیار دۆلار بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراینا کە رووبەڕووی هێرشی سوپای رووسیا بووەتەوە، تەرخان دەکات. ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-3-2022، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژە یاسایەکی بۆ هاوکاریکرنی ئۆکراینا بە بەهای 14 ملیار دۆلار، پەسەند کرد. هاوکارییەکەی ئەمریکا بۆ پاراستنی تۆڕی کارەبا، بەرەنگاربوونەوەیهێرش ئەلیکترۆنی، دەستکەوتنی چەکی بەرگری، هاوکاریی مرۆیی و هاوکاریکردنی ئاوارە ئۆکراینییەکان، تەرخان دەکرێت. سوپای رووسیا لە رۆژی 24-2-2022ـەوە بە بڕیاری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی وڵاتەکەی، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی ئۆکراینا دەست پێکردووە و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.