بە چاودێریی مەسرور بارزانی پڕۆژەیەکی ستراتیجیی شیاندنەوەی جەستەیی لە هەولێر دەکرێتەوە

بە چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی ستراتیجیی شیاندنەوەی جەستەیی، لە هەولێر دەکرێتەوە. کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 15-3-2022، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و شاندێکی باڵای کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور (ICRC) پڕۆژەی ستراتیجیی سەنتەری شیاندنەوەی جەستەیی لە گەڕەکی شادی لە شاری هەولێر، دەکەنەوە. سامان بەرزنجی لەژێر چاودێری و بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەکە دەکاتەوە کە بەشێوازێکی مۆدێرن و بە سیستەم و ئاستێکی بەرز دروست کراوە دەخرێتە بواری کارکردن و خزمەتکردنی نەخۆشان.