سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مادلین ئۆڵبرایت، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند کۆچی دوایی مادلين ئاڵبرایت خەمباری کردم. مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكدا ڕایگه‌یاندووه: مادلین هاوکار بوو بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی کوردستان و دروستکردنی ئاشتەوایی لە نێوان لایەنە جیاوازەکان، داخستنی لاپەڕەیەکی تاڵ کە کاریگەری لەسەر خەڵکێکی زۆر هەبوو. سه‌رۆكی حكوومه‌ت راشیگه‌یاندووه: ئەو بە درێژایی ژیانی پاڵپشتی دۆزی کورد بوو. هاوخەمی خۆم بۆ خانەوادەکەی دەردەبڕم.
مه‌سرور بارزانی: مادلین هاوکار بوو بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی کوردستان
