بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە گۆرەپانی وەستانی بارهەڵگرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، زیانی زۆری ماددی بەر چێشتخانە و دوکانەکانی شوێنەکە کەوت. موقەدەم بەیار محیەدین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ هەینی 25/3/2022، ئاگادار کراینەوە بەهەبوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گۆرەپانی وەستانی بارهەڵگرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، تیمی بنکەی بەرگری شارستانی حاجی ئۆمەران و بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بۆ ماوەیەك هەوڵ و کارکردن توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت”. گوتیشی: “هەرچەندە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، بەڵام بەداخەوە زیانێکی زۆر بەر ئەو چێشتخانە و دوکانانەی لەشوێنەکە هەبووە کەوتووە، لەگەڵ سووتانی بەڵگە سەرەتاییەکان کە ئەرشیف کراون و تایبەت بوون بە کاروباری بارهەڵگرەکان”. ئاشکراشی کرد، هۆكارى ئاگر کەوتنەوەکە بەهۆى سوپاى نەوتەوه بووە و توانرا دوو ئۆتۆمبیلی جۆری بارهەڵگر و دوو ژووری کۆگا و و شوێنی دانیشتن لە سووتان رزگار بکرێن.
ئاگر لە شوێنی بارهەڵگرانی دەروازەی حاجی ئۆمەران کەوتەوە
