ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر لەبارەی ڕێگرتن لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق، پەیامێكی ئاراستەی هێزەكانی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی عەرەبی شیعی كرد. سەدر لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی كە ئەگەر ئێوە یەك لەسەر سێیەكەی پەرلەمان تەنها بە دەنگی پەرلەمانتارانی عەرەبی شیعە پەك دەخەن، ئەوكات دەتوانن داوا لە ئێمە بكەن كە گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان بە تەواوی لە ئەندامانی عەرەبی شیعە پێكهاتبێت. هەروەها نووسیویەتی كە ئەمە هەرگیز روونادات، كە پەكخەری سێ لەسەر یەك یاخود گەورەترین فراكسیۆن تەنها لە عەرەبی شیعە پێكبێت، بۆیە دەڵێ با یەک لەسەر سێی پەکخەرەکەی ئێوە نیشتمانی بێت، هاوپەیمانییەکەی ئەمیش نیشتمانی. ئەمەش لە كاتێكدایە كە هەر ئێوارەی ئەمڕۆ حه‌سه‌ن عه‌زاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ره‌وتی سه‌در له پەرلەمانی عێراق، لەبارەی كۆبوونەوە یەكلاكەرەوەكەی سبەینێی پەرلەمان رای گەیاندبوو كە سبه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كێ بوێره و كێ ترسنۆكه. عه‌زاری لە تویتەری خۆیدا نووسیبووی كە سبه‌ی بۆ عێراقییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، كێ ژیانی ئه‌وانی ده‌وێت و كێ ده‌یه‌وێت ژیانیان له‌ناوببات، ده‌رده‌كه‌وێت كێ له‌گه‌ڵ چاكسازییه و كێ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵییه.
موقتەدا سەدر پەیامێك ئاراستەی هێزەكانی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی دەكات
