بوک و زاوایەکی میسری لە پارێزگای جیزە، دوای چەند کاتژمێرێک لە هاوسەرگیرییان لە نهۆمی دەیەمی باڵەخانەیەکەوە کە ماڵی خۆیان بووە، خۆیان فڕێداوەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە. لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە ڕووداوەکە لە هەمان شەوی ئاهەنگی هاوسەرگیرییان بووە و هەردووکیان بڕیاریان داوە لە بەلەکۆنەی ماڵەکەیانەوە کە لە نهۆمی دەیەم بووە خۆیان هەڵدەنە خوارەوە و ئەمەش کەس و کار و دانیشتوانی ناوچەکەی تووشی شۆک کردووە. لێکۆڵینەوەکان دەڵێ تەمەنی ئافرەتەکە 25 ساڵ و تەمەنی کوڕەکەش 30 بووە، گومانیش ناکرێ کەس لە پشتی ئەم ڕووداوەوە هەبێت و وا بڕیارە لێکۆڵینەوە لەگەڵ کەس و کاری هەردوو لادا بکرێت بۆ گەیشتن بە دۆزینەوەی ڕاستییەکان و هەرچەندە پزیشکی داودوەریش ڕێگای پێ دان کە تەرمەکان بنێژرێن.
بوک و زاوایەک دوای چەند کاتژمێرێک لە زەماوەندەكەیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
