لە سلێمانی خاوەنی نانەواخانەیەک درایە بەر دەستڕێژی گوللە

لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی، خاوەنی نانەواخانەیەک درایە بەردەستڕێژی گوللە و دواتر لەلایەن خەڵکەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی. بەپێی ئەو زانیارییانەی بە (باسنیوز) گەیشتووە، ئەمشەو پێنجشەممە 31/3/2022، لەگەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی، لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پاترۆڵ دەستڕێژی گوللە لە خاوەنی نانەواخانەیەک دەکرێت و بە دوو فیشەک برینداری دەبێت، دواتر بریندارەکە لەلایەن خەڵکەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی دەکرێت. ھەر بەپێی زانیارییەکان پێشتر خاوەنی نانەواخانەکە و تەقەکەرەکە کێشەیان ھەبووە، لەئێستادا تەقەکەرەکە ھەڵھاتووە و ھێزەکانی پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێن.