ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی سەرۆك مەسعود بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزان، پەیامێكی بڵاوكردەوە. لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە “بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم نوێژ و ڕۆژوو و نزای هەمووان قبووڵ بكات و هاتنی ئەو مانگە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ هەموو لایەك”.
سەرۆك بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزان پەیامێكی بڵاوكردەوە
