ئاڵای کوردستان لەبەردەم بینای قایمقامی شاری بینگهامتۆنی ئەمریكا هەڵکرا

رۆژی هەینی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومی و رەوەندی کوردستانی لە شاری بینگهامتۆن، لە ویلایەتی نیویۆرک، ئاڵای کوردستان لەبەردەم بینای قائیماقامی شارەکەدا بەفەرمی هەڵكرا. جێرد کراهام قائیمقامی شاری بینگهامتۆن، هەڵکردنی ئاڵای کوردستانی لەو شوێنەدا وەکو گرینگیدان بە رۆڵی کوردستان باس کرد. گوتیشی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنن و دووپاتی کردەوە کە پێویستە پێوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کوردستان پتەوتر بکەن. هەروەها قایمقامی بینگهامتۆن، ئاشکرای ناوبراو لە رۆژمێری شارەکەدا ئەوە جێگر دەکات کە هەموو ساڵێک لە نەورۆزدا ئاڵای کوردستان هەڵدەدرێ. یەکەمین جار، ساڵی 2016 لە رێورەسمێکدا ئاڵای کوردستان لەبەردەم بینای قائیمقامیەتی شاری بینگهامتۆن بەرز کراوەتەوە. یاسای دەوڵەتیی فیدراڵ، رێگای بە شارەکان داوە کە بتوانن وەکو رێزلێنان بۆ جیاوازییەکانی وڵات و لە پێناو دادپەروەریدا، بۆ ماوەی چەند رۆژ ئاڵا و هێمای نەتەوە و رێکخراوە جۆربەجۆرەکان لە پاڵ ئاڵای وڵات و ویلایەتدا هەڵبکرێ.