سەرۆکی شارەوانیی ناشڤڵ بەفەرمی مانگی ئاداری وەکوو ”مانگی کەلەپووری کوردی” ناساند

ئەمڕۆ، یەکشەممە 3/4/2022 کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا ڕایگەیاند کە سەرۆکی شارەوانیی ناشڤڵ سەر بە ویلایەتی تێنەسیی ئەمریکا بەفەرمی مانگی ئاداری وەکوو (مانگی کەلەپووری کوردی) ڕاگەیاندووە. کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاماژەی بەوە داوە کە جۆن کوپەر، سەرۆکی شارەوانیی ناشڤڵ سەر بە ویلایەتی تێنەسیی ئەمریکا لە کاتی ڕاگەیاندنی فەرمیی مانگی ئادار وەکوو (مانگی کەلەپووری کوردی)دا گوتوویەتی: ”شانازی دەکەم بەوەی مانگی ئادار بەفەرمی وەکوو مانگی کەلەپوری کوردی ڕادەگەیەنم. بە شانازییەوە شاری ناشڤڵ ماڵی گەورەترین ژمارەی دانیشتووانی کوردە لە ئەمریکا”.