دەستەی ژینگە رەخساندنی چەندین دەرفەتی کار رادەگەیەنێت

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان چەندین دەرفەتی کار بۆ گەنجانی کوردستان دەڕەخسێنێت. ئەمڕۆ دووشەممە 11-4-2022، عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، راگەیاند: شەش فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیی ژینگە لە هەرێمی کوردستان هەن کە مۆڵەت بە پرۆژەکان دەدەن و چاودێرییان دەکەن. عەبدولڕەحمان سدیق هەروەها رایگەیاند: بە مەبەستی چاودێریکردنی پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان، دەستەی ژینگە دەرفەتی کار بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت. سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانەی بۆ چاودێریکردنی ژینگە لەناو پرۆژەکان کاریان پێدەدرێت، کاروبارە کارگێڕی و داراییەکانیان لە لایەن ئیدارەی پرۆژەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لە رووی هونەریشەو سەر بە دەستەی ژینگە دەبن.