نوێنەرانی پارێزگای بەسرە لە پەرلەمانی عێراق هەڕەشەی راگەیاندنی هەرێمی بەسرە دەکەن. عودەی عەواد، پەرلەمانتاری عێراق، بە ئاماژەکردن بەوەی داخستنی دەروازەی سنووریی شەلامچە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل لە بەسرە، رایگەیاندووە: ”داواکارییەکانمان بریتین لە گەیشتنی خۆراک بە پارێزگای بەسرە“. عودەی عەوا هەروەها رایگەیاندووە: ئەگەر حکوومەتی عێراق جارێکی دیکە بڕیاری داخستنی دەروازەی شەلامچە بدات، ئەوا هەرێمی بەسرە رادەگەیەنن. ئەو پەرلەمانتارەی عێراق پێیوایە خۆپیشاندانەکانی بەسرە نیشانەی گرنگینەدانی حکوومەتە بە ژیان هاووڵاتیانی بەسرە و پەیامێکی خەڵکە بۆحکوومەت. هەروەها زەهرە بەجاری، نوێنەرێکی دیکەی بەسرە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: بەسرە 90%ـی بودجەی عیراق دابین دەکات و رووبەڕووی هەژاری و چەندین کێشەی سەختی ئابووریش بووەتەوە.