سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراقی بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە ئاسمانی شاری بەغدای پایتەختی فیدراڵیدا تەقیەوە. بەپێی سەرچاوەكە، فڕۆكەكە لە ئاسمانی ناو شاری بەغدادا تەقیوەتەوە و پارچەكانی كەوتوونەتە ناو ئاوی رووباری دیجلەوە. هەروەها چەند پارچەیەكی تری فڕۆكەكە بەسەر كافێی بەیروتدا لە تەنیشت ناوچەی كەرخ كەوتوونەتە خوارەوە. تەقینەوەی فڕۆكەكە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.