شەوی یەكشەممە بڕی 100 هەزار دۆلاری ئەمریكی و چەند پارچەیەك زێڕ لە ماڵی ئەفسەرێكی پۆلیس لە بەغدای پایتەختی فیدراڵی دزرا. سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاوی كردەوە شەوی یەكشەممە ژمارەیەك دز هەڵیانكوتاوەتەوە سەر ماڵی ئەفسەرێكی پۆلیسی عێراق لە ناوچەی غەزالیەی رۆژئاوای بەغدا، جگە لە 100 هەزار دۆلاری ئەمریكی، بڕێك زێڕیشیان لە ماڵەكەی دزیوە. بەپێی زانیارییەكان، دزەكان چەكدار بوون و لە كاتێكدا چوونەتە ماڵەكە، كەسی لێ نەبووە و ئەو زێڕەی دزیویانە، نزیكەی یەك كیلۆگرام دەبێت.