تەقینەوەیەک لە تورکیا هەشت کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 20/3/2022 لە پاسێکدا کە پاسەوانی زیندانی لە ڕێی مودانیای پارێزگای بۆرسای ڕۆژاوای تورکیا دەگواستەوە، تەقینەوە ڕووی دا و لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا یەکێک لە پاسەوانەکان کوژرا و حەوت پاسەوانی دیکەش بریندار بوون. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی تورکیا ڕەوشی تەندروستیی یەکێکی دیکە لە پاسەوانەکان ناجێگیرە. یەعقووب جانبولات، قایمقامی بۆرسا، لە کاتی سەردانی شوێنی ڕووداوەکەدا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: ”نزیکەی 30 کەس لە پاسەکەدا بوون، بەپێی بەراوردە سەرەتاییەکان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە کە لە دوورەوە کۆنترۆڵ کراوە یەکێک لە پاسەوانەکانی زیندان کوژراوە و حەوت کەسیش بریندار بوون کە ڕەوشی تەندروستیی یەکێکی دیکەیان ناجێگیرە”.