شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت کە داوای لە وەزیری کارەبا کردووە بڕی کارەبای پارێزگای کەرکووک زیاد بکات. جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی”داوامان لەبەریز وەزیری کارەبا کرد بڕی 100 مێگا بۆ کەرکووک زیاد بکرێت بۆ ئەوەی پشکی کەرکووک زیاد بکات بۆ 800 مێگا ، بەوەش دەتواندرێت لە هاوینی ئەمساڵ رێژەیەکی باش کارەبا بە هاووڵاتیان بدرێت”. راشیگەیاند: “ئەم داواکارییانە له پەراوێزی میوانداریکردنی وەزیری کارەبا هات بۆ ئەوەی کێشەی ئەو وەزارەتە و ئامادەکارییەکانییان بزانین بۆ پێدانی رێژەیەکی باش لە کارەبا بە هاووڵاتیان”.
شاخەوان عەبدوڵڵا: داوامان لە وەزیری کارەبا کرد کارەبای کەرکووک زیاد بکات
