ئێوارەی ئەمڕۆ لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی ئاگرێکی گەورە لە پاڵاویەکی نەوت کەوتەوە، لەئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەن، بەڵام لەبەر ئەوەی ئاگرەکە گەورەیە تاوەکوو ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی نەیانتوانیوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. پەیامنێری (باسنیوز) رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگر لەپاڵاوگەیەکی نەوت لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانێ کەوتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی گەشتە شوێنی ئاگرەکە بۆئەوەی بتوانن لەکاتێکی کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام بەھۆی فراوانی ئاگرەکە، چوارتیمی دیکەی ئاگر کوژێنەوە چوونەتە شوێنی رووداوەکە و بەدەوری پاڵاوگەکە بڵاوبوونەتەوە، بۆئەوەی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. ئەو پاڵاوگەیەی لەناوچەی تانجەرۆ ئاگری گرتووە، خەزانێکی نەوتی لێ بووە، بەڵام بەهۆی زۆری ئاگرەکەوە خەزانەکە ئاگری گرتووە، تاوەکوو ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی نازانن ھۆکاری ئاگرەکە بۆچی دەگڕێتەوە.
(باسنیوز) زانیاریی نوێ لەبارەی سووتانی پاڵاوگە نەوتییەکەی سلێمانی ئاشکرا دەکات
