لە دهۆک فەرمانبەرێک بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دا

بەهۆی ڕووداوێکی سووتانەوە فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای دهۆک گیانی لەدەست دا. ئەمڕۆ، چوارشەممە 27/4/2022، حەسەن فەتاح، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای دهۆک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”سێ ڕۆژ لەمەوبەر فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە ناوی (هاڤین مستەفا ئامێدى) بەهۆی ئاگرکەوتنەوە تووشی سوتان بوو، درەنگانی شەوی ڕابردوو گیانی لەدەست دا”. حەسەن فەتاح گوتیشی: ”ئەو فەرمانبەرە لە کاتێکدا خەریکی کاری ماڵەوە بووە و نەفتی سپیی کردووەتە سوپاوە، لەپڕدا سۆپاکە ئاگری گرتووە و ئەویش سووتاوە و پاش سێ ڕۆژ بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە شەوی ڕابردوو گیانی لەدەست دا”.