لە شاری سلێمانی بە دەیان تۆن پەتاتەی نەشیا و بۆ خواردن دەستی بەسەردادەگیرێت كە ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه. رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: “ئاسایشی ئابووری ده‌ستی به‌سه‌ر 23 تۆن په‌تاته‌ی گوماناویدا گرتووە و به نووسراوی فه‌رمی ره‌وانه‌ی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات بۆ گرتنه به‌ری رێكاری پێویست به‌رامبه‌ری”. ئاماژەی بەوەش دا: “دوای وه‌رگرتن و پشكنینی (فیزیایی، كیمیایی و به‌كترۆلۆجی) نمونه‌ی په‌تاته‌كه، ده‌ركه‌وتووه به‌هۆی به‌رزی شێی ئه‌و شوێنه‌كه‌ی په‌تاته‌كه‌ی تیایدا عه‌مباركراوه خراپ بووه و ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه”. جەخت كراوەتەوە، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و په‌تاته له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. شایانی باسە هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، لە سلێمانی به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، 18 تەن په‌تاته‌ی كە خراپ و نه‌شیاو بۆ خواردن له نێو بردرا.
لە سلێمانی بە دەیان تۆن پەتاتەی گوماناوی ئاشكرا دەبێت
