بارانی بە لێزمە دەست پێدەکاتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ هەینی ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ و ڕوودانی ھەورە تریشقە لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای هەرێمی کوردستان هەیە. ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی ئاشکرایکرد کە لە ئەنجامی بەردەوامی باری ناجێگیری كەشوھەوا لە ناوچەكەدا و ھاتنی شێی زیاتر لە باشورەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری بە نیمچە ھەوری دەمێنێتەوە و لەكاتەكانی دوای نیوەرۆدا تا كاتی ئێوارە ھاوشێوەی رۆژی پێنجشەممە لەناوچەی جیاجیا و دیارینەكراودا ناوبەناو ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ و ڕوودانی ھەورە تریشقە هەیە. هەروەها ئەوەشی خستووەتە روو کە پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و خێرای با ئاسایی دەبێت 10-15كم/س ئاڕاستەكەی ناجێگیر دەبێت، ھەندێك كاتیش لەپێش بارانبارین چالاكتر دەبێت.