ئەمڕۆ دووشەممە جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رای گەیاند ئه‌مشه‌ویش گرووپه توندڕەو و لاده‌ره‌كان دووباره سنوورێكی دیكه‌ی كوردستانیان كرده ئامانج، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه. شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ (باس‌نیوز) گوتی هه‌ر بەئامانجگرتنێكی هه‌ولێر وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاوه، هه‌ولێر ستراتیژیه‌ت و ئارامی ناوچه‌كه‌یه بۆ جیهان گرنگه ئه‌و ئارامیه‌ی هه‌ولێر، بۆیه ئه‌مشه‌و گرووپه توندره‌و و لاده‌ره‌كان دووباره ویستیان خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه له سنووری خه‌بات ده‌ستدرێژیان هه‌بووه. گوتیشی پێیان ده‌ڵێن خه‌یاڵیان خاوه به‌و هێرشه ترسنۆكانه، ناتوانن ئیراده‌ی كوردستانیان بشكێنن. شێخ جەعفەر ئه‌وه‌شی خسته‌روو كە هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پارێزه‌ری ئارامی ناوچهكەن و له ئاماده‌باشیدان، بەڵام به داخه‌وه جیا له داعش، دیاره گروپه توندره‌و و لادهرهكانیش له ناوچه‌كه جوڵه‌یان زۆر بووه.
شێخ جه‌عفه‌ر: هه‌ر بەئامانجگرتنێكی هەولێر وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاوه
