حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخان رایگەیاند، كاری ئێمه نییه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقیدا بكه‌ین دەشڵێ “پلانی په‌كه‌كه له خزمه‌تی شنگال و خه‌ڵكی شنگالدا نییه”. شەشۆ بە(کوردستان24)ی راگەیاند: “به‌داخه‌وه خه‌ڵكانی ئێمه‌ی شنگال و به‌شێك له ئه‌ندامانی هێزی ئێزیدخان چووبوونه ریزی یه‌به‌شه، ئه‌مڕۆ بڕیاریاندا خۆیان راده‌ستی سوپای عێراق بكه‌نه‌وه”. راشیگەیاند: “كاری باش ئه‌وه‌یه شه‌ڕ و پێكدادان له شنگال دروست نه‌بێت و ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی شنگال شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای عێراقیدا نه‌كه‌ن”. حه‌یده‌ر شه‌شۆ گوتیشی: “وه‌ك میلله‌تی ئێزدی كاری ئێمه نییه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقیدا بكه‌ین، به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی داعش رۆژانێك هاوكارمان بوونه، ناكرێت له ئێستادا بچینه ریزی په‌كه‌كه و شه‌ڕی ئه‌وان بكه‌ین، ئه‌مه كاره‌ساته”. شه‌شۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هیوادارین ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له شنگال ماون خۆیان راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكه‌نه‌وه، پلانی په‌كه‌كه له خزمه‌تی شنگال و خه‌ڵكی شنگالدا نییه. روونیكرده‌وه، په‌كه‌كه و هاوكاره‌كانیان كار ده‌كه‌ن بۆ په‌كخستنی رێكه‌وتنی شنگال كه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ خزمه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، په‌كه‌كه به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی به‌رده‌م ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی شنگاله.
حەیدەر شەشۆ: په‌كه‌كه به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كیی به‌رده‌م ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی شنگاله
