ئەمڕۆ شەممە 7ی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو بەکر سەعید-ی هاوژینی. سەرۆکی حکوومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. لای خۆیەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەکات
