سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی ناوچه‌ی سه‌در له به‌غدا رایگه‌یاند: چه‌ند چه‌كدارێك ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له دوو هاوڵاتی كردووه و برینداریان كردوون و دواتر رایان كردووه. هه‌مان سه‌رچاوه ئاشكرای كرد، كه پێشتر له‌و ناوچه‌یه زانیاری‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه چه‌ند گرووپێك چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به ( بزوتنه‌وه‌ی مه‌وله‌ویه)ـیان دابه‌ش كردووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی ئه‌منی ده‌چێته ناوچه‌كه گرووپه توانیویانه خۆیان له‌ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان رابكه‌ن. گه‌رچی توانراوه ده‌ست به‌سه‌ر بڵاوكراوه‌كاندا بگیرێت. سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه گوتیشی: ئێستا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی ئه‌و بابه‌ته‌ن.
له هێرشێكی چه‌كداریدا له ناوچه‌ی سه‌در دووكه‌س بریندار بوون
