سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاشكرای ده‌كات، به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ کرێنشینان دروست ده‌كرێن. د.محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بە (کوردستان24)ی رایگه‌یاند: “به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاردرا 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ کرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌تان دروست بكرێت”. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ کرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌تان دروست ده‌كرێن و ته‌واوی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌گرێته‌وه”. راشیگەیاند: “ئەو یەکانە لەلایەن دەستەی وەبەرهێناوە دروست دەکرێن، بەشێوەی شوقه بە هەرزان و بە قیستی درێژخایەن دەبێ”. جەختی کردەوە، نەخشەیەکی ڕێکوپێک داندراوە و له هەفتەی داهاتوودا پێوەرەکان یەکلایی دەکرێنەوە، گوتیشی: “سەرۆکی حکوومەت خاوەنی ئەو بەرنامەیە و خۆی چاودێری دەکات و بەشێکی پشتگیری دارایی دەکات”.