وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارێكى له‌باره‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌ركرد، كه بڕوانامه‌ى (COC)یان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ندێك كه‌موكوڕییه‌وه، تۆمار ناكرێن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/5/2022، وه‌زاره‌تى ناوخۆ نووسراوێكى ده‌ركردووه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، تێیدا وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیارى داوه: “پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك به مه‌به‌ستى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان و بڕوانامه‌ى (COC)یان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ندێك كه‌موكوڕییه‌وه، ناتوانرێت تۆمار بكرێن، به‌پێى ڕێنماییمان ژماره 7ى ساڵى 2021 تایبه‌ت به مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌تی و تۆماركردنى ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیلى هاورده‌كراو”. ده‌قى نووسراوه‌كه: