لە کۆیە کەسێک دەستگیر کرا، 40 باڵندەى ڕەنگاڵەى ژەهرخواردوو کردووە

 پۆلیسى دارستان و ژینگەى کۆیە کەسێکیان دەستگیر کرد کە 40 باڵندەى کێویی جۆرى ڕەنگاڵەی ژەهرخواردوو کردووە.  ئەو کەسە لە گوندى هەرمۆتەى نزیک قەزای کۆیە باڵندەکانی ژەهرخواردوو کردووە و دواى ئەوەی هێزەکانى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سنوورەکە ئاگادار کراونەتەوە، دەستگیریان کردووە و ئێستا پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەوە.